ڕەفیق مستەفایی، هاووڵاتی خەڵکی مەریوان، پاش ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە کەفالەت بە کاتی لە زیندان ئازادکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە سێی خەرمانانی ١٤٠٤، ڕەفیق مستەفایی هاووڵاتی تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی گوندی «موسک»ی سەربە شاری مەریوان، پاش ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە کەفالەت بە کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکراوە.
ڕەفیق مستەفایی، ڕۆژی پێنجشەممە نۆی گەلاوێژی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە نادیارە.

