کرماشان؛ کوژرانی کامەران ئەکبەری، مامۆستای وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا

«کامەران ئەکبەری»، هاوڵاتی خەڵکی شاباد و مامۆستای وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، کامەران ئەکبەری ٤٥ ساڵ، مامۆستا و باوکی منداڵێک، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری ئێلاهیە لە کرماشان کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و کوژرا.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم هاوڵاتییە لە مەودایەکی نزیکەوە و بە چەکی جەنگی تەقە لە زگی کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ ڕاگەیاندنی ناسنامەی نەسیر نەسیری، ئومید ساعدی و ئەرسەلان قارەمانی، سێ هاوڵاتی کوردی کوژراو لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباردا

د ژانویه 19 , 2026
ناسنامەی سێ هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی نەسیر نەسیری خەڵکی ڕۆستەمئاوا لە پارێزگای گیلان، ئومید ساعدی خەڵکی سنە و ئەرسەلان قارەمانی خەڵکی دیواندەرە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار لە تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستدا، ڕاگەیەندران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، نەسیر نەسیری، هاوڵاتی کوردی خەڵکی ڕۆستەمئاوا […]

بابەتی پەیوەندیدار