ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢ ئامانج خەستە خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ئامانج خەستە، هاووڵاتی گوندی گۆکتەپە و دانیشتووی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەم هاوڵاتیە بەبێ فەرمانی دادگا لە ماڵە تایبەتیەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە.
تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر دامەزراوەی دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە بۆی گەڕێندراوەتەوە، لەبەردەستدا نییە.