تاهر سوڵتانی، وەرزشکاری کیک بۆکسێنی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/09/photo_2023-09-13_08-27-58-1024x582.jpg)
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، تاهر سوڵتانی، وەرزشکاری کیک بۆکسێنی خەڵکی شاری سەقز و یەکێک لە خاوەن میدالیاکانی ئەم بەشە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە لە وەرزشگای شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تاهر سوڵتانی خاوەنی چەندین میدالیای زێڕە لەسەر ئاستی پارێزگا و وڵات.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە و تا ساتەوەختی ڕاپۆرتەکەش هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتەکە و شوێنی دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتییە نییە.