کوردستان؛ برینداربوونی ٢٠ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود

برینداربوونی لانیکەم ٢٠ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، داڵاهۆ، سەلاس باوەجانی، مەریوان، سەوڵاوا، سنە و پاوە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی نەوسوود.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە دەمانچەی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە هێڵی سنووریی نەوسوود کردووە، کە لە ئەنجامدا لانیکەم ٢٠ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، سنە، سەلاس باوەجانی، پاوە، داڵاهۆ، مەریوان و سەوڵاوا، لە دەست، لاق، زگ و پشت بە سەختی برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ١٧ کەس لەو بریندارانە بە ناوەکانی “محەممەد مورادی، بێهنام خوسرەوی، حوسێن بەهرامی، ئەحسان حوسێنی و تۆفیق بەهرامی” خەڵکی شاری جوانڕۆ، “موبین کەرەمی، میلاد روستایی، فەرزاد ڕۆستەمی و ئەمیر ڕەحمانی خەڵکی داڵاهۆ ، ئارمان ڕەحمانی، مەحمود کەرەمی و مەیسەم ئەمینی خەڵکی سەلاس باوەجانی، کاوە و مێهدی خەڵکی شاری مەریوان، فواد فەیزی خەڵکی شاری سنە، یەحیا نووری خەڵکی سەوڵاوا و مەیسەم ڕۆستەمی خەڵکی شاری پاوە بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاستکراونەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ چارەسەر بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراونەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

خەون و ئاواتە بەدی نەهاتووەکان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا

س فوریه 27 , 2024
ڕۆژنامەی “ڕووداوی ئەمڕۆ” چاپی تاران لە ژمارەی ڕۆژی سێشەممەی خۆیدا وتاری ئابووریناس و مامۆستایەکی زانکۆی بڵاوکردۆتەوە کە خاڵی سەرنجڕاکێش و گرنگی تێدایە. ئەم مامۆستایە لە کۆتاییەکانی وتارەکەیدا پرسیارێکی وروژاندووە بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت، بۆخۆی لە وەڵام بەم پرسیارەدا هیچ ناڵێت. با بەکورتی پێداچوونەوەیەک بە قسەکانیدا بکەین: چل ساڵ لەمەوبەر، […]

You May Like