لاوێکی ١٧ ساڵی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/12/photo1702204196.jpeg)
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو ١٨ی سەرماوەزی١٤٠٢، لاوێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە.
ناسنامەی ئەم لاوە کۆڵبەرە “پەرهام محەممەدی”، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری دێگولان ڕاگەیەندراوە، کە گوللەی ساچمەیی بەرکەوتووە و “لاقی” بریندار بووە.
بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.
لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.