بۆکان؛ تۆمەتبارکرانی سێ لە بەندکراوانی بزووتنەوەی ژینا بە تۆمەتی «فساد فی‌الارض»

سێ کەس لە گیراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان بە تۆمەتی “فەساد لەسەر زەوی” «فساد فی‌الارض» لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕژێمەوە تاوانبارکران.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ڕەئوف شێخ مەعروفی”، “محەمەد فەرەجی” و “کامڕان سوڵتانی”، سێ لە بەندکراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان، پاش ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر، لەلایەن سیستمی قەزایی ڕژێمەوە بە گومانی تێوەگلان لە کوشتنی یەکێک لە هێزەکانی سەرکوتکەری ڕژێم بە «فساد فی‌الارض» تاوانبارکران.

ئەم تۆمەتە و دۆسیەی ئەم بەندکراوانە دەتوانێ سزای قورس و نامرۆڤانەی لەسێدارەدان بۆ ئەو کەسانە ببڕێتەوە.
هەروەها “ڕەئوف شێخ ئەحمەدی” ئێوارەی دووشەممە، ٥ی بەفرانبار ١٤٠١، “محەمەد فەرەجی” لە سێشەممە، ٢ی ڕەشەممە ١٤٠١ و “کامەران سۆڵتانی” لە ٨ ڕەشەممە ١٤٠١ بە توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستگیر کران و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی بۆکان گواسترانەوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵ

د ژانویه 8 , 2024
شەوی یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ لە ئەنجامی بۆسە و تەقەی پاسەوانانی سنووری ڕژیم، کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم کۆڵبەرە بریندارە کە ناسنامەی “حامید” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری شاهیندژە، بەهۆی بەرکەوتنی گوللەی ساچمەیی بەر “دەست”ی بریندار بووە. پێشتریش کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا، برینداربوونی […]

You May Like