برینداربوونی زیاتر لە 56 هاووڵاتیی لە شاره‌كانی سه‌ر به‌ سنە

برینداربوونی زیاتر لە 56 هاووڵاتیی لە شاره‌كانی سه‌ر به‌ سنە

بەڕێوبەری پەیوەندیەکانی زانکۆی زانستی پزیشکی ئۆستانی سنە ڕایگەیاند، لە شەوی نەورۆز زیاتر لە 56هاووڵاتیی لە ئۆستانی سنە بریندار بوونە و 26 کەس لەو هاوڵاتیانە بەهۆی سەختی برینەوە لە نەخۆشخانەکانی ئەو ئوستانەدا لە ژێر چاودێری پزیشکی بەسەر دەبەن و 32 کەسیش بشێوەی سەرپایی دەرمان کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕووداوەکانی شەوی نەورۆز ل شاری سنە 21 کەس، سەقز 7 کەس، مەریوان 8 کەس، بیجاڕ 3 کەس، بانە 7 کەس، دیواندەرە 2 کەس، دێگولان 5 کەس و سەوڵاوا 3 کەس برینداری لێکەوتووەتەوە و شاری کامیاران و قوروەیش هیچ جۆرە ڕووداوێکی تێدا تۆمار نەکراوە. جێگای ئاماژەی لەو ڕێژەیە 11 کەس خەڵکی ڕێبوار بوونە کە لە شەقامەکاندا بریندار کراون و ئەوانی دیکە سەرجەمیان بەهۆی بەکارهێنایی ماددەی تەقینەوەی نائیستاندارد بریندار بوونە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

گیان لەدەستدانی دووکرێکار لەشارەکانی سەحنە و ورمێ

س مارس 22 , 2022
گیان لەدەستدانی دووکرێکار لەشارەکانی سەحنە و ورمێ ڕۆژی هەینی 27ی مانگی ڕەشەممە، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەحنە سەر بە ئوستانی کرماشان بە ناوی “مەجید کەرەمی” تەمەن 33 ساڵ لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوە کارە و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا و لە لایەکی دیکەوە، بە […]

You May Like