پیرانشار؛ دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

“یاسین ئاباریان”، هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر و بۆ گرتووخانەی نەغەدە گوازرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی  شەممە ١٤ ڕێبەندانی ١٤٠٢، “یاسین ئاباریان”، تەمەن ٣٠ ساڵ، هاوڵاتی گوندی “سۆروکانی” لە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر و بۆ گرتووخانەی نەغەدە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە “یاسین ئاباریان” لەلایەن هێزه ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا دەستگیرکرا. ئەم هاوڵاتیە دوای دەستگیری و تەواوکردنی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی نەغەدە گوازرایەوە.  هەروەها کەفالەتی یەک ملیار تۆمەن بۆ ئازادکردنی کاتی دەرچووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەک لە هۆکاری دەستگیری و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کەرەج؛ ئازادی کاتیی سەعید یۆزی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران

س فوریه 6 , 2024
سەعید یۆزی، چالاکی کرێکاری و ئەندامی لێژنەی لێکۆڵینەوە بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، بە دانانی بارمتەی پێنج سەد ملیۆن تمەن ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە ١٥ ڕێبەندانی ١٤٠٢، سەعید یۆزی، چالاکی کرێکاری و ئەندامی لێژنەی لێکۆڵینەوە بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییە سەربەخۆکان لە کامیاران و دانیشتووی شاری کەرەج، کە لەلایەن […]

You May Like