بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەردەشت لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی گەنج کوژراوە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە “سینا ڕەسوڵزادە”، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی نێلاس سەردەشت، بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سەردەمی لات و چەقۆکێشە جینایەتکارەکان کۆتایی دێت

چ مه 29 , 2024
ڕۆژی دووشەممە، ٧ی خەرمانان، دوازدەیەمین دەورەی مەجلیسی بێکارانی گەندەڵ و ئاڵقەلەگوێیانی خامەنەیی، کارەکانی خۆی بە ڕیاکاری و ستایشکردنی ناوبراو دەست کرد. لەم کۆبوونەوەیەدا جگە لە کەڕوبی، سەرجەم بەرپرسانی چەقەخانەکانی پێشوو بەشدار بوون، کە هەر یەکە و خاوەنی چەندین دۆسیەی پڕ لە گەندەڵی و جینایەتن. محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پێشووی مەجلیس، […]

You May Like