هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزایی شاخەکانی تەتەی هەورامان برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی شاخەکانی تەتەی هەورامان تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەر کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک قاچی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «عەلی محەمەدی» تەمەن٢٣ ساڵ و خەڵکی سەوڵاوای مەریوان بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ بانگهێشتکردنی مەتین حەسەنی بۆ دادگا

پ آوریل 25 , 2024
“مەتین حەسەنی”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان یەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ بە ڕاگەیەندراوێک بۆ دادگەی ئەم شارە بانگهێشت کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەتین حەسەنی یەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ بۆ دادگای بۆکان بانگهێشت کرا. بەپێی ڕاگەیەندراوێک لە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لەلایەن لقی یەکی لێکۆڵینەوەی دادگای بۆکان بە سەرۆکایەتی […]

You May Like