“ئیدریس کارساز” هاووڵاتی شاری شنۆ سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک لە کاتی دەستبەسەرکرانی هێشتا دەستبەسەرە و لە دۆخی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٩ ڕۆژ “ئیدریس کارساز” هێشتا دەستبەسەرە و لە دۆخی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتیە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٨ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری لە بینینی بنەماڵەکەی و هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.
هەروەها سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو لە ناوەندە یاساییەکان تا ئێستا لە شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە. ئەم بڕیارە نیگەرانی بنەماڵە و کەسە نزیکەکانی ئەم هاووڵاتیە دەستبەسەرکراوەی زیاتر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.
لە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ئیدریس کارساز لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا لە ماڵەکەی خۆیدا لە شنۆ دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ئیدریس کارساز، ٥٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری شنۆیە.