بۆکان؛ گواستنەوەی “سۆڵماز حەسەن زادە” بۆ زیندانی ورمێ و داوای بارمتەی ٤ ملیارد تمەنی بۆ ئازادی “ئەحمەد حەسەن زادە”

ناوەندی یاسایی ڕژیم بۆ ئازادی “ئەحمەد حەسەن زادە” داوای بارمتەی ٤ ملیارد تمەنی کردووە و “سۆڵماز حەسەن زادە” خوشکی گیانبەختکردوو “محەمەد حەسەن زادە” کە ڕۆژی سێشەمە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرابوو، بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ “سۆڵماز حەسەن زادە” لە بنەماڵەی شۆڕشگێڕانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان و خوشکی “محەمەد حەسەن زادە” کە ڕۆژی سێشەمە ٩ی گەلاوێژ دەستبەسەرکرابوو، بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە.

هەروەها ناوەندی یاسایی ڕژیم لە شاری بۆکان بۆ ئازادی کاتی “ئەحمەد حەسەن زادە” لە بنەماڵەی ناوبراو داوای بارمتەی ٤ ملیارد تمەنی کردووە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هێرشیان کردە سەر ماڵی “ئەحمەد حەسەن زادە” باوکی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا “محەمەد حەسەن زادە” ناوبراو و کچەکەی “سۆڵماز حەسەن زادە” بە لێدان و ئەشکەنجە دەستبەسەرکرد.

“محەمەد حەسەن زادە” ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ و لە ماوەی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان، بە گوللەی هێزەکانی سەرکوتکەری ڕژیم گیانی بەختکرد.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ کوژرانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە سەربازیەکانەوە

پ آگوست 1 , 2024
“ئەسعەد ئەفرنجە” کۆڵبەری گەنجی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری ئەم شارە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی چوارشەمە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “سیاناو”ی شاری مەریوان کۆڵبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشت. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “ئەسعەد ئەفرنجە” ٢٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی […]

You May Like