ورمێ؛ ئازادی کاتی سیامەک هەیاسی

سیامەک هەیاسی، هاووڵاتی شاری بۆکان بە بارمتەی کاتی ٢ ملیار تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ورمێ ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ سیامەک هەیاسی ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئازادی سیامەک هەیاسی بە بارمتەی کاتی ٢ ملیار تمەن لە گرتوخانەی ورمێ ئەنجامدراوە.

لە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، سیامەک هەیاسی بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرا. ناوبراو پاش ٥ مانگ دەستبەسەری لە یەکێک لە گرتوخانەکانی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی ورمێ گوازرابوو. تۆمەتەکانی ناوبراو، هەوڵدان دژی پاراستنی نەتەوەیی و ئەندامێتی لە یەکێک لە پارتە دژبەرەکانی ڕژیم ڕاگەیەندراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ ئازادی ڕەحمەت ئابجامە بەکۆتایی ماوەی بەندکردن

پ سپتامبر 12 , 2024
ڕەحمەت ئابجامە، بەندکراوی سیاسی شاری مهاباد بەکۆتایی ماوەی بەندکردنی لە گرتوخانەی مهاباد ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ ڕەحمەت ئابجامە، بەندکراوی سیاسی شاری مهاباد، پاش کۆتایی ماوەی بەندکردنی لە گرتوخانەی مهاباد ئازاد کرا. ناوبراو ڕۆژی دووشەمە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠١، بۆ بەندکردنی بۆ گرتوخانەی مهاباد گوازرابوو. ناوبراو لە […]

You May Like