ئەسپێکی کۆڵبەران بە تەقەی هێزەکانی ڕژێم لەسەر سنووری بانە کوژرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی سێشەممە ١ ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی سەر سنووری ڕژێم لە سنووری بانە (نیروانی) بەرەو کۆڵبەران تەقەیان کردووە و لە ئەنجامدا ئەسپێکی کۆڵبەران کوژراوە.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەم ئاژەڵانە (بارەبەر) تەنیا سەرمایەی کۆڵبەران و کاسبکارانن کە بژێوی ژیانی خۆیانی پێ دابین دەکەن.
ئەمە یەکەمجار نییە کە هێزە سەربازیەکان و پاسەوانی سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی کوشتنی ئەو ئاژەڵانە دەدەن، بەڵکوو ئەمە کارێکی هەمیشەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوورە.
لەو پێوەندەدا چالاکانی ژینگەپارێزی و دانیشتوانی ناوچەکە کاردانەوە و ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەم ڕووداوە نیشانداوە، بەڵام هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئەم کارە نامرۆڤانەی خۆیان هەر بەردەوامن.
بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.5edited 10:49