بانە؛ برینداربوونی ٢ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی ئەمنی

هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ٢ کۆڵبەری شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندارکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە ٢ کۆڵبەر برینداربوون. ناسنامەی ٢ کۆڵبەرەکە کەمال مەحمودی ٤٠ ساڵان و شۆکێ ٤٢ ساڵان هەردوو خەڵکی بۆکان بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندرا.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی لانیکەم ٢ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

چ سپتامبر 25 , 2024
لانیکەم ٢ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی دووشەمە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و لانیکەم ٢ کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ٢ کۆڵبەرەکە لە کەمەر، پشت، ڕان و بازو […]

You May Like