لەتیف یەعقوبی، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەڵماس کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی برینداربووە پاش حەوت ڕۆژ بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لەتیف یەعقوبی، کۆڵبەری تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “کوزە ڕەش”ی سەر بە شاری سەڵماس بەهۆی سەختی برینەکانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی گیانی لەدەستدا.
لەتیف یەعقوبی ڕۆژی چوارشەمە ٢٥ی پووشپەڕ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری شاری سەڵماس بە سەختی برینداربوو.
لەتیف یەعقوبی، خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.

