گرتوخانەی مهاباد؛ پێدانی مۆڵەت بۆ سلێمان سالک

سلێمان سالک، بەندکراوی سیاسی لە گرتوخانەی مهاباد، لەم گرتوخانەوە مۆڵەتی پێدرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سلێمان سالک لە گرتوخانەی مهاباد مۆڵەتی پێدرا. ناوبراو خەڵکی مهاباد لە سەرەتای خەرمانان، پاش ئامادەیی لە دادگای گشتی و شۆڕشی مهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی مهاباد گواسترایەوە.

لە گوڵانی ١٤٠٣ ناوبراو لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای ٢ی پیرانشار بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتەکانی دژبەری ڕژیم، بە ١٠ ساڵ بەندکردن و بەتۆمەتی ئەندامێتی لە پارتێکی دژبەری ڕژیم، بە ساڵێک بەندکردن و سزادرابوو کە سزادانی ناوبراو بە دەنگدان، بە ١ لەسەر ٤ کەمکرایەوە. سلێمان سالک پێشتریش بەهۆی چالاکیەکانی دەستبەسەرکرا و مامەڵەی یاسایی هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شەڕی غەززە سەرەتا له‌ کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن دەستی پێکرد، دواتر باشووری لوبنانیشی گرتەوە

پ سپتامبر 26 , 2024
شەپۆلی نوێی هێرشەکان بۆ سەر حیزبوڵڵا کە بە تەقینەوەی پەیجەرەکانی ئەم گرووپە لە سەرتاسەری لوبنان دەستی پێکرد، بە کوژرانی فەرماندە باڵاکانی ئەم بزووتنەوەیە لە هێرشەکانی ئیسرائیل، درێژەی پێدرا. لە کاتێکدا نزیکەی یەک ساڵە کوشتاری خەڵکی غەززە بێ پسانەوە بەردەوامە، ئێستا ئاگری شەڕێکی ماڵوێرانکەر و هەمەلایەنە، سنوورەکانی لوبنان و ئیسرائیلی گرتۆتەوە. بەهۆی موشەک […]

You May Like