شنۆ؛ ئازادی کاتی سیامەند زەنگی

سیامەند زەنگی، هاووڵاتی بەندکراوی شنۆ بەبارمتەی کاتی لە گرتوخانەی شنۆ ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سیامەند زەنگی، هاووڵاتی شاری شنۆ بەبارمتەی کاتی ملیارێک تمەن و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە ئازاد کرا. ناوبراو لە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترابوو. ناوبراو بە کۆتایی لێکۆڵینەوە بۆ گرتوخانەی شنۆ گواسترایەوە. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری لوقمان زەنگی

پ سپتامبر 26 , 2024
سەرەڕای تێپەڕینی ٢٢ ڕۆژ لە دەستبەسەری لوقمان زەنگی، هێشتا ناوبراو نادیارە و زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. لێکۆڵینی بنەماڵەکەی بۆ چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام بووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرەڕای تێپەڕینی ٢٢ ڕۆژ لە دەستبەسەری لوقمان زەنگی، هاووڵاتی ٥٢ ساڵان خەڵکی گوندی کانی سورەک لە شاری شنۆ، هێشتا لەبارەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. […]

You May Like