هەمەدان؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێکی کورد لەکاتی کارکردن

کرێکارێکی کورد، لەکاتی کارکردن لە شاری هەمەدان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ کرێکارێک بەناسنامەی عومەر ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی بێساران لە سەوڵاوا لەکاتی کارکردن لە شوێنی کارەکەی لە هەمەدان لەبەرزایی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بەهۆی سیاسەتی ئاپارتایدی ڕژیم و سەپاندنی پێشنەکەوتنی کوردستان، زۆرێک لە کرێکاران ناچارن بۆ ناوچەکانی دیکەی ئێران کۆچ بکەن و کاری قورس و نەپارێزراو بە مووچەی کەم بکەن. ئێران یەکێکە لە وڵاتانی نەپارێزراو لەبواری پاراستنی کار و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی پارێزراوی لە شوێنی کار تووشی ڕووداو دەبن.

کۆڵبەرنیوز

You May Like