سومەیە ئەختەرشناس، مامۆستا و چالاکی سنفی مەریوان لەلایەن لیژنەی پێداچوونی وەزارەتی پەروەردە و فێربوون لەکار دەرکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، سومەیە ئەختەرشناس، مامۆستای شاری مەریوان و لە چالاکانی سنفی مامۆستایان لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بە بڕیاری لیژنەی پێداچوونی وەزارەتی پەروەردە و فێربوونی کوردستان لەکار دەرکرا. بڕیاری دەرکردنی ناوبراو بەهۆی ئەندامێتی لە لیژنەی سنفی مامۆستایان، بڵاوکردنی بابەت لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و ناوهێنانی چالاکانی سنفی لە پرسیاری ئەزموونان بڕیاری دراوە.
شایانی باسە پێشتر لە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ لیژنەی چارەسەری سەرپێچیەکانی کارگێڕی کارمەندانی پارێزگای کوردستان بەپێی نامەی کارگێڕی پەروەردە و فێربوونی مەریوان کە ناوبراوی بە چەندین بابەت تۆمەتبار کردبوو، بڕیاری دەرکردنی ناوبراو لە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ دراوە. ناوبراو مامۆستای زمانی ئینگلیزی ١٧ ساڵ ئەزموونی لە پەروەردە و فێربوون هەیە.