بۆکان؛ ڕەزا عەلائی لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کرا

ڕەزا عەلائی، دەرهێنەر و فیلمسازی شاری بانە بە کەفالەت لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕەزا عەلائی، فیلمساز و دەرهێنەری ٤٣ ساڵان هاوڵاتی شاری بانە، بە کەفالەت تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ ڕەزا عەلائی، فیلمسازی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بانە لە گەراجی ماڵەکەیدا دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. شایانی باسە کە دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادگا ئەنجام دراوە. ڕەزا عەلائی، فیلمسازی شاری بانە، لەدایکبووی ١٣٦٥، خێزاندار و باوکی ٣ منداڵە. ناوبراو پێشتر دەرهێنەری چەندین کاری سینەمایی جیاوازی وەکووە فیلمی زەوییە پیسەکان (Dirty Lands) بووە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستگیری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

خوزستان؛ بانگهێشتکردنی سێ چالاکی پیشەیی مامۆستایان بۆ دادگای شۆڕش

س اکتبر 29 , 2024
سێ چالاکی پیشەیی مامۆستایانی خوزستان بۆ ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ بانگهێشتی لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئەهواز کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە وتەی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییە فەرهەنگیەکانی ئێران، کەوکەب بداقی‌پگا، عەلی کروشات و سادق چەهرازی بە تۆمەتی «گردبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی»، «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، «ڕێکخستنی گروپ» […]

You May Like