حەمید ساڵحی نەژاد، جەعفەر ئەردەڵان، محەمەد کەریمی و سینا ئەسەدی حەکیم، چوار هاوڵاتی گوندی دێوەزناو لە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی سێشەمە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی حەمید ساڵحی نەژاد ٢٧ ساڵان، جەعفەر ئەردەڵان ٤٠ ساڵان، محەمەد کەریمی ٣١ ساڵان و سینا ئەسەدی حەکیم لاوی ١٥ ساڵان و خەڵکی گوندی دێوەزناو لە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاوڵاتییانەیان دەستگیر کردووە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستگیرکردن، شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ دژی ئەم هاوڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.