بۆکان؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی هاوڵاتییەک

سەرەڕای تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی مەسعود محەممەدی، هاوڵاتی شاری بۆکان هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ مەسعود محەممەدی، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بە تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتییە هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. نادیاری چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی خێزانەکەی زیاتر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستگیرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئەرتەشی ئیسرائیل و کۆمەڵکوژی منداڵان لە غەززە

د نوامبر 11 , 2024
ڕۆژی هەینی ٨ی نۆڤەمبەر بەرامبەر بە ١٨ی خەزەڵوەر، نووسینگەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کارناسانی خۆی سەبارەت بە کۆمەڵکوژی منداڵان لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بڵاو کردەوە. لەم ڕاپۆرتە هەژێنەرە ٣٢ لاپەڕەییەدا، کوشتارەکانی ئیسرائیل بە وردبینییەکی زۆر و لێک جیاکردنەوەی قوربانییەکان بەپێی تەمەن و ڕەگەز خراوەتەڕوو. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە […]

You May Like