بۆکان؛ مەحکومکردنی «سروە شیری» و «پەیمان شیری» بە بەندکران

سروە شیری و پەیمان شیری، ٢ هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی «تەرەغە» سەر بە بۆکان، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرجەم بە ١٤ مانگ بەندکران سزادران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سروە شیری ٢٢ ساڵ تەمەن و خوشکی پەیمان شیری ١٩ ساڵ تەمەن، سەرجەم بە ١٤ مانگ بەندکران سزادران. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەردوو خوشک و برا بە تۆمەتی «چالاکی دژ بە ڕژیم» لێپرسینەوەیان لێکرا و سروە شیری بە ٨ مانگ بەندکران و پەیمان شیری بە ٦ مانگ بەندکران سزادران.

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سروە شیری و پەیمان شیری کە خوشک و بران؛ لەگەڵ فەردین شیری کوڕی مامەیان لە ئاوایی «تەرەغە»ی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران. هێزە ئەمنیەکان بەبێ بەڵگەی دادوەری ئەم هاووڵاتیانەیان لە شوێنی ژیانیان لە ئاوایی تەرەغە دەستبەسەرکرد و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە ورمێ گواسترایەوە. لە کۆتاییدا لە دوای لێپرسینەوەیان بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگاییکردنیان لە گرتووخانە ئازاد کران.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ ئەمیر بابۆلی بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی ڕەوانەی گرتووخانە کرا

د نوامبر 18 , 2024
ئەمیر بابۆلی، هاوڵاتی گوندی «لەج» لە شاری مهاباد بۆ بەسەربردنی سزای ٧ ساڵ بەندکردن دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی شاری مهاباد گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ ئەمیر بابۆلی، هاوڵاتی گوندی «لەج» لە شاری مهاباد بۆ سزای بەندکردنی دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی مهاباد گواسترایەوە. بەپێی ئەم […]

You May Like