سنە؛ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان

کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی ژنان لە سنە، بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە، ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، هاوتا لەگەڵ ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ی زایینی، کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی ژنان لە شاری سنە ڕێوڕەسمێکیان لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان، بەڕێوە برد. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چالاکانەی مافی ژنان بە بەرزکردنەوەی پلاکارد و وێنەی زیندانیانی سیاسی ژن و نووسینی درووشمگەلێک بۆ ئیدانەکردن و ڕەتکردنەوەی سزای لەسێدارەدان و خوێندنەوەی بەیاننامە و وتار، هاودەنگ و یەکگرتوو لەگەڵ سەرجەم هاوچارەنووسانیان لە جیهاندا خوازیاری کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و هەڵاواردن لە دژی ژنان و کەمینە ڕەگەزییەکانی تر بوون.

کۆڵبەرنیوز

You May Like