دیاکۆ عەزیزی، هاوڵاتی شاری شنۆ بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی ڕەوانەی گرتووخانەی شنۆ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣ دیاکۆ عەزیزی، هاوڵاتی گوندی «باب خالیدئاوا» لە شاری شنۆ بۆ بەسەر بردنی سزای ١٦ مانگ بەندی تەعزیری ڕەوانەی گرتووخانەی شنۆ. کرا. ئەم هاوڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی «پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری ڕژیم»، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەنساری بە ١٦ مانگ بەندی تەعزیری سزادرابوو.
دادگای ئەم هاوڵاتییە لە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ بەڕێوەچوو و پاش ٣ ڕۆژ سزاکەی پێ ڕاگەیەندرابوو. دیاکۆ عەزیزی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. ناوبراو پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە لەگەڵیدا بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی و تا کۆتایی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.