سەقز؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کار

بە هۆی نەبوونی سەلامەت و هەلومەرجی گونجاوی شوێنی کار، ئیسماعیل ئەمینزادە کرێکاری بیناسازی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، کرێکارێکی بیناسازی لە کاتی کارکردن لە کەمپی زانکۆی سەقز لە بینایەک کەوتە خوارەوە و بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەست دا. ناسنامەی ئەم هاوڵاتییە بە ناوی “ئیسماعیل ئەمینزادە”، تەمەن ٥٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “گەورە قەڵا” بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاستکراوەتەوە.
ئیسماعیل ئەمینزادە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو.

شایانی باسە، لە ساڵی ١٤٠٢ لە ڕووداوەکانی شوێنی کاردا ٢١١٥ کرێکار واتە “٢٠٩٤ پیاو و ٢١ ژن” گیانیان لەدەستداوە. ئەم هەژمارە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو کە ژمارەی گیانلەدەستدان ١٩٠٠ کەس بوو، بە ڕێژەی ١١.٣ لە سەد زیادی کردووە.
ئێران لە بواری پابەندبوون بە پرسەکانی سەلامەتی کار لە نێو وڵاتانی جیهاندا لە ڕیزبەندی ١٠٢ دایە، ئەمەش پلەیەکی زۆر نزمە. ئێران یەکێکە لە ناپارێزراوترین وڵاتەکان لەبواری پاراستنی کار و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کارەوە تووشی ڕووداو دەبن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کەرەج؛ کوژرانی کاسبکارێکی (شوتی) خەڵکی کامێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان

چ دسامبر 18 , 2024
محەممەد دەماوەند میرزایی، کاسبکاری (شوتی) خەڵکی شاری کامێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کەرەج گیانی لەدەستدا. ئەم کاسبکارە کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە کۆمادا بوو، دوای سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەیەکی تاران کۆچی دوایی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، محەممەد دەماوەند میرزایی پاش سێ […]

You May Like