بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە مەرزی هەنگەژاڵ

ڕۆژی پێنجشەمە ١٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢ بە هۆی بۆسە و تەقەی پاسەوانانی سنووری ڕژێم لە سنووری “هەنگەژاڵ”، کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بە ناوی “هیوا مەحمودی” خەڵکی سەقز پشتڕاست کراوەتەوە، کە بە گولەی کڵاشینکۆف بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی بانە گواستراوەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو سییەکانی بریندار بووە و باس کراوە کە بارودۆخی ناجێگیرە.

بە پشتبەستن بەو ئامارەی لە ساڵی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێڕەوی نێوان ڕێگای پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، بەفربارین و بەستەڵەک، کوژراون، هەنگاونان بۆ سەر مینە چێندراوەکان، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی دیکە کوژران و بریندارن. لەم کۆی گشتییە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندارن. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کوژران و بریندارن، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. هەروەها لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کوژران و بریندارن، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە: دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوون

ی ژانویه 7 , 2024
تەها گوڵ محەممەدی و ڕەزا حەسەنی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووریی هەنگژاڵ-بانە بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، تەها گوڵ محەممەدی ٣٣ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی […]

You May Like