پیرانشار؛ ڕامیار محەممەدزادە سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

ڕامیار محەممەدزادە، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری پیرانشار، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٣٢ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕامیار محەممەدزادە، هاوڵاتییەکی تەمەن ١٩ ساڵەی خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی پیرانشار، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شاری مەهابادەوە بە تۆمەتی “بانگەشە لە دژی نیزام” و “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن” بە ٣٢ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

ڕامیار محەممەدزادە لە کاتی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزیدا لەگەڵ دوو هاوڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “محەمەد مەشرەوی ئەسڵ” و “موعین حوسێنزادە” دەستبەسەر کرا کە لە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا بانگهێشت کرابوون و ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوو.

ڕامیار محەممەدزادە ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٣ لەدوای هێرشی توندوتیژانەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی باوکیی دەستبەسەر کرا و پاش نزیکەی دوو مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کەرەج؛ ئازادی فەرهاد شێخە، چالاکی کرێکاری لەژێر چاودێری ئەلکترۆنیکی

د دسامبر 23 , 2024
فەرهاد شێخە، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی هەشتگەرد لەژێر چاودێری ئەلکترۆنیکی لە گرتووخانەی ناوەندی کەرەج ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ فەرهاد شێخە، لە گرتووخانەی ناوەندی کەرەج ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە داوای ئازادی فەرهاد شێخە بە پابەندی ئەلیکترۆنی پەسەندکراوە. ئەم هاوڵاتیە […]

You May Like