مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

جەماڵ شێخەپوور و ئەفشین خەلیفەزادە، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، جەماڵ شێخەپوور و ئەفشین خەلیفەزادە، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی “قومقەڵا”ی سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
به پێی ئەم ڕاپۆرته، هێزه ئەمنییەکان بە بێ فەرمانی دادگا ئەو هاوڵاتیانەیان دەستبەسەر کردووه.

تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاوڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شۆڕشگێڕان بەرەو ڕێکخستنی سەرتاسەری هەنگاو دەنێن

د دسامبر 30 , 2024
 دوێنێ یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، بیرهێنەرەوەی سەرکوتی دڕندانەی جەماوەری ناڕازی بوو بەرامبەر بە ئەنجامی هەڵبژاردنی ساڵی ١٣٨٨ لە لایەن مەئمووران و بە فەرمانی بەرپرسانی ڕێژیم. سپای پاسداران بەم بۆنەیەوە بەیاننامەیەکی هەڕەشەئامێزی ڕوو لە زۆربەی هەرەزۆری جەماوەری تووڕە و وەگیانهاتوو بڵاو کردەوە. ئەم هەڕەشانە نیشانی دا کە بەرپرسانی ڕێژیم تاچەند لەوە دەترسن […]

You May Like