ئیسماعیل عوسمانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژانی ڕابردووی شاری سەردەشت گەیشتە ٢ هاوڵاتی.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئیسماعیل عوسمانی، هاوڵاتی تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژانە ئەم هاوڵاتییەیان دەستگیرکردووە.
پێشتر کۆڵبەرنیوز هەواڵی دەستبەسەری خالید مەحموودیان، هاوڵاتی خەڵکی گوندی نستان لە شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری ڕەبتی سەر بە شاری سەردەشتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە بڵاو کردبۆوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.