سنە؛ سروە پوورمحەمەدی سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

سروە پوورمحەمەدی ئەندامی کۆمەڵەی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی “نۆژین” لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “کەرەمی” ئەم حوکمەی بۆ خاتوو پورمحەمەدی بە تۆمەتی “دروستکردنی گرووپ و باند” دەرکردووە.
حوکمی زیندانیکردنی ئەم ئەندامەی “نۆژین” ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەزبەر لە ڕێگەی پارێزەرەکانی، جوامێر عەبدوڵڵاهی و هێمن مەجیدی پێی ڕاگەیاندراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١، سروە پوورمحەممەدی بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بەشێوەی کاتی لە ناوەندی چاکسازیی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ ئەم هاووڵاتییە لە کاتی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەندامانی دەستبەسەرکراوی کۆمەڵەی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی “نۆژین” لە دادگای ئینقلابی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ژنانی فەلەستینی لە ‌‌‌‌‌‌‌‌‌مەیدانی کار و خەبات و تێکۆشاندا

ش اکتبر 28 , 2023
نوێنەری فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ئۆکتۆبر بەرابەر لەگەڵ ٤ی خەزەڵوەر وتی کە تا ئێستا هەزار و ٧٠٠ ژن لە جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە گیانیان لەدەستداوە بەڵام ڕوون نییە ئەوەی کە چەند کەسیان کچ یان دایک بوون و ئایا منداڵەکانیان لەنێو ئەو سێ هەزار کوژراوە کەم تەمەنانەدا بوون […]

You May Like