بۆکان؛ ئازادی هونەرمەند ڕەزا خۆشنەزەر

ڕەزا خۆشنەزەر، هونەرمەندی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، دوای یەک ڕۆژ دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوە ئازادکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، ڕەزا خۆشنەزەر، هونەرمەندی خەڵکی بۆکان، کە بە هۆی دروستکردن و ژەنینی پارچە مۆسیقایەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای پرۆسەی لێپرسینەوە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، ڕەزا خۆشنەزەر، هونەرمەند و چالاکی فەرهەنگی شاری بۆکان، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. ئەم هونەرمەندە دوای وتنەوەی گۆرانییەک بە ناوی “وەتەن” بە توندوتیژی دەستگیرکرا.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مازیار سەیدنژاد، چالاکی کرێکاری، لە مافی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەی بێبەش کرا

س جولای 25 , 2023
مازیار سەیدنژاد، چالاکی کرێکاری کە لە زیندانی ئێوین زیندانی کراوە، لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢ەوە ڕێگەی پێنەدرا چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشت بەستن بە هرانا، مازیار سەیدنژاد، چالاکی کرێکاری کە ئێستا لە زیندانی ئێوین حوکمی ٢ ساڵ زیندانییەکەی بەسەر دەبات، لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی […]

You May Like