ئەفشین حسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی و برای ڕامین حسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکان ئەفشین حسێن پەناهیان لە شوێنی کارەکەی خۆی و دەستبەسەر کرد و دواتر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایبەتی ئەم هاوڵاتییە و بە هەڵسووکەوتی نایاسایی و سووکایەتی کردن بە هاوژینەکەی، ماڵی ناوبراویان پشکنیووە.
ئەفشین حسێن پەناهی، لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکانی دەستبەسەر کراوە. کۆتا دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە بۆ ٥ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە کە بۆ ماوەیەکی درێژ لە گرتووخانە مایەوە.
ڕامین حسێن پەناهی، برای ئەفشین حسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی بوو کە لە ساڵی ١٣٩٧ لەگەڵ ٢ بەندکراوی سیاسی دیکە لەسێدارەدرا.