کامێران؛ گیان لەدەست دانی کرێکارێکی بیناسازی بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کارەوە

بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێن و دۆخی کارەوە و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بینایەک، کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی شاری کامێران گیانی لەدەستدا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ کرێکارێکی بیناسازی بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کارەوە لە بینایەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کرێکارەی بیناسازی عارف چێهارئەرکان، خەڵکی گوندی پەشاوا سەر بە شاری کامێران بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە.

شایەنی باسە لە ساڵی ١٤٠٢ بەهۆی ڕووداوی کار، ٢١١٥ کرێکار (٢٠٩٤ پیاو و ٢١ ژن) گیانیان لەدەستدا بەبەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە ١٩٠٠ کرێکار بوو، ١١.٣ لە سەدا زیادی کرد.
ئێران لەبواری پاراستنی شوێنی کار لەنێو وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی ١٠٢ دایە کە زۆر لەدوایە.
ئێران یەکێکە لە لەپارێزراوترین وڵاتان لەبواری پاراستنی شوێنی کار و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری کرێکاران بەهۆی نەبوونی پاراستنی شوێنی کار تووشی ڕووداو دەبن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ج ژانویه 10 , 2025
هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، هاوڵاتییانی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، لە گرتووخانە ئازاد کران. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتییانە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە گرتووخانەی […]

You May Like