بۆکان؛ هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، هاوڵاتییانی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کران.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، لە گرتووخانە ئازاد کران. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتییانە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کراون.

لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە ئەم دوو هاوڵاتییە پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە لەگەڵیاندا لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی بۆ گرتووخانەی بۆکان گواسترابوونەوە. هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، ڕۆژی سێشەممە چواری بەفرانبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرابوون. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییانە کراون، ڕوون نییە. هێمن بەهرامی، تەمەن ٣٦ ساڵ و سۆران ئەرشەد هەردووکیان خێزاندارن و باوکی دوو منداڵن، ئەم هاوڵاتییانە خەڵکی گوندی گڵۆڵانی سەربە شاری بۆکانن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ داسەپاندنی سزای زیندانیکردن بەسەر محەممەد ئەمینیفەر لەلایەن دادگای شۆڕشی مهابادەوە

ج ژانویه 10 , 2025
محەمەد ئەمینیفەر ناسراو بە جۆخور، هاوڵاتی دانیشتووی نەغەدە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە بە ٢٩ مانگ زیندانی سزادرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پێی بڕیارێک کە لەمدواییە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەجاد دۆستی دەرکراوە، محەممەد ئەمینیفەر، بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە حیزبێکی دژبەری ڕژیم»، بە […]

You May Like