کرێکاری؛ قەیرانی بیمەی کرێکارانی بیناسازی لە ئازەربایجانی غەربی

دە هەزار کرێکاری بیناسازی لە ئازەربایجانی غەربی، چاوەڕوانن بیمەیان بۆ دابین بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ سەرۆکی ئەنجوومەنی سنفی کرێکارانی بیناسازی ئازەربایجانی غەربی لە دۆخێکی قەیرانی بیمەی کرێکارانی بیناسازی لەم پارێزگایە ڕاگەیاند. بە وتەی ناوبراو، دە هەزار کرێکاری بیناسازی لەم پارێزگایە لە لیستی چاوەڕوانی بیمەکانیان دان و هەزار و دوو سەد کرێکاری دیکە لە ساڵی ڕابردوو بە هۆکاری نادیار لە بیمە بێبەش کراون.

شێرزاد قولی پوور، سەرۆکی ئەم ئەنجوومەنە ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجوومەنەکە ٢٥ هەزار ئەندامی هەیە، پشتڕاستی کردەوە کە بێبەشکردنی بیمەی کرێکاران بە تایبەت لە وەرزی سەرمای ساڵدا دۆخی کارکردنی زۆر دژوارتر کردووە، زیانێکی زۆری بە دەرامەدی ئەم چینە گەیاندووە. شێرزاد قولی پوور هەروەها باسی خراپ بەکارهێنانی پارەی بیمەی کرێکاران کرد و وتی کە هەندێک کەس بە سوود وەرگرتن لە دەسەڵاتی خۆی، پارەی بیمەکان لە جیاتی کرێکارانی خاوەن ماف بە کەسانی دیکە دەدەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ داسەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر سروە شیری و پەیمان شیریدا

ش ژانویه 11 , 2025
سروە شیری و پەیمان شیری، دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی بەسەربردنی سزاکەیان بۆ گرتووخانەکانی ورمێ و بۆکان گواسترانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سزای ئەم دوو چالاکە مەدەنییەی کورد کە لە خەزەڵوەری ١٤٠٣ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بە هەردووکیان ڕاگەیەندرابوو ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ جێبەجێکرا. سروە […]

You May Like