کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کار لە باشووری کوردستان لە نهۆمی چوارەمی بینایەکەوە دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لەدەست دەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەر نیوز سەرلەبەیانی دوێنێ ٥ شەممە رێکەوتی ٢١ مانگی گوڵان، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی #هیواعەباسحسین کە بۆ گوزەرانی ژیان ڕووی لە باشووری کوردستان کردبوو لە کاتی کارکردندا لە نهۆمی چوارەمی بینایەک کەوتە خوارەوە و بەداخەوە گیانی لە دەست دا.
هیوا لە دایک بووی ساڵی ١٣٦٣ هەتاویە و خێزاندار و خاوەنی ٢ منداڵە.
بەپێی ئاماری ناوەندی بەڕێوەبردنی کار لە هەرێمی کوردستان، 115 هەزار و 923 کرێکار لەم هەرێمەدا کار دەکەن، لەو ژمارەیەش 14 هەزار و 796 کرێکار لە دەرەوەی هەرێمەوە یان لە وڵاتانی دیکەوە بە ئێرانیشەوە گەشتیان بۆ کارکردن لەم هەرێمە کردووە.