پیرانشار؛ دەستبەسەر کردنی دوو هاوڵاتیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

موراد ئەستوار و نیعمەت ئەحمەدنەژاد، هاوڵاتییانی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دوو هاوڵاتیی بە ناوەکانی موراد ئەستوار، تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی ساڵح، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە و خەڵکی گوندی پەسوەیە و نیعمەت ئەحمەدنەژاد، تەمەن ٣٧ ساڵ خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە و خەڵکی گوندی لەکبن سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر کران. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەر کردنی ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵی تایبەتی خۆیاندا ئەنجام دراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژیان ڕوون نیین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

د ژانویه 20 , 2025
“فەردین مەحموودی”، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، فەردین مەحموودی، تەمەن ٣٠ ساڵ، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی […]

You May Like