کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی پاسەوانانی سنووری عێراق (حرس الحدود)

هێزەکانی سنووریی عێراق (حرس الحدود)، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ لە، گەنجێکی کۆڵبەریان لە سنووری شوشمی کوشت و کۆڵبەرێکی دیکەشیان بریندار کرد

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی پاسەوانانی سنووری عێراق «حرس الحدود» بەرەو کۆڵبەران لە ناوچەی تلیوری شوشمی هەرێمی کوردستان، گەنجێکی کۆلبەر بە ناسنامەی “هوشیار مەحمودی” کوژرا و کۆلبەرێکی دیکەش بریندار بوو،

«هوشیار مەحمودی» خەڵکی گوندی”شەمشێر”ی پاوە بوو، و خێزاندار و
خاوەنی سێ منداڵ بوو.
هەروەها ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە بە
ناوی “ڕزگار فەرەجی” بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاستکراوەتەوە، کە بۆ چارەسەری پزیشکی  بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی نەوسوود گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان تەرمی کۆڵبەرە کوژراوەکە  بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواسترایەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووریی عێراق (حرس الحدود) لە سنووری بیارە کە دەکەوێتە پارێزگای هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان، هەستان بە دەستبەسەرکردن و لێدان و تاشینی سەری هەشت کۆڵبەر بە ناوەکانی: مۆبین، پەیام داهون تەمەن ١٦ ساڵ، سەرکەوت شیرزاد تەمەن ١٩ ساڵ، شۆڕش نەسروڵڵاهی تەمەن ١٦ ساڵ، ئارەش تەپ تەمەن ٢٣ ساڵ، سەبور مەعووفی تەمەن ١٧ ساڵ، جەماڵ سولەیمانی تەمەن ١٦ ساڵ و ڕێبین تاڵەبانی تەمەن ١٦ ساڵ. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، هێزەکانی پاسەوانی سنوور (حرس الحدود) دوای ئەشکەنجەدانی جەستەیی و دەروونی و دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکانی ئەم هەشت کۆڵبەرە که خەڵکی شاری جروانڕۆن، کۆڵبەرەکانیان له خاڵی سفری سنوور بەجێهێشتووە.

هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق کە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکی نوێ، جێگرەوەی هێزەکانی پاراستنی سنووری هەرێمی کوردستان کراون، سەری ئەو کۆڵبەرانەیان تاشیوە و لەماوەی یەک دەستبەسەربوونیاندا
هیچ ئاو و خواردنێکیان پێنەداوون.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛  نادڵنیایی ١۰ هاوڵاتی خەڵکی بۆکان لە بەندگە

س ژانویه 23 , 2024
١٠ هاوڵاتی بۆکان بە ناوانی “تەیفور سەلیمی‌بابامیری”، “جەلیل مەولودی”، “هێمن کرمانج”، “ئەحمەد مامزادە”، “ئەبوبەکر مامزادە”، “سۆران غەسێمی”، “پژمان سوڵتانی”، “کاوە ساڵحی”، “ڕۆژگار بابامیری”. ” و “جوانمەرد مام خوسرەوی” لە بەندگەی دەریای ورمێ لە دۆخی نادیارن. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز، ئەم ١٠ کەسە لە حەفتەی کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢ بەبێ […]

You May Like