بێنیامین ڕەحیمپوور، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگی سەر بە شاری سنە بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر دووکانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپا گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە دووی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بێنیامین ڕەحیمپوور، هاوڵاتیی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگی سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر دووکانی ئەم هاوڵاتییە و بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەریان کردووە و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای شەهرامفەر گواسترایەوە. هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە هێرشیان کردە سەر ماڵی بنەماڵەیی ئەم هاوڵاتییە و وێڕای ترساندنی بنەماڵەکەی، کۆمەڵێک کەرەستەی تایبەتی ئەم هاوڵاتییەیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژیی ڕوون نییە.