“ئەسعەد سدیقی”، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژی یەکشەممە، شازدەی خەرمانانی ١٤٠٤، ئەسعەد سدیقی لە ئەندامانی کۆمەڵی شاخەوانی “هەڵۆ”ی سەقز بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن و بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە زیندانی ناوەندی سەقز ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، بیست و پێنجی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەسعەد سدیقی هاوڵاتییەکی گوندی “کاومڵە”ی سەر بە شاری سەقز و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی “هەڵۆ” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و ڕۆژی شەممە، پازدەی ١٤٠٤، دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمنییەکانی شاری سنە بۆ زیندانی سەقز گواسترابوویەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

