بە ڕاگەیاندنی ناسنامەی سێ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “جێگر موجاهیدی، فەرهاد پلە و کەیوان ئەساسە”، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە پیرانشار بۆ ٩ کەس بەرز بوویەوە. پێشتر دەستبەسەرکرانی “محەممەد سوهرابی، هیوا شۆجاعی، ئەنوەر ئیبراهیمی، موراد ئۆستوار، نیعمەت ئەحمەدنژاد و فەردین مەحموودی” ڕاگەیاندرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، جێگر موجاهیدی، خەڵکی شاری پیرانشار و ڕۆژی سێشەممە دووی ڕێبەندان، کەیوان ئەساسە و فەرهاد پلە، دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
پێشتریش دەستبەسەرکرانی ئەنوەر ئیبراهیمی، هیوا شۆجاعی، محەممەد سوهرابی، فەردین مەحموودی، موراد ئۆستوار و نیعمەت ئەحمەدنژاد لە سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندان ڕاگەیەندرا بوو.
لە نێو ئەم کەسانەدا، محەممەد سوهرابی، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانی خۆیەوە مامەڵەی دادوەری و سزادانی هەبووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژ بەم هاووڵاتیانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.