سنە؛ دەستبەسەرکرانی جەلیل محەممەدی، چالاکوانی ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

“جەلیل محەممەدی”، چالاکوانی خۆشناو و ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیان لە شارەکانی کوردستان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سزای لە سێدارەدان بەڕێوەچوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، جەلیل محەممەدی، لە چالاکانی خۆشناو و ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری و لە ئەندامانی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ هاوکاری لە دروستکردنی ڕێکخراوانی کرێکاری، پاش ڕۆژێک لە مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیان لە شارەکانی کوردستان کە لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان بەرێوەچوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

جەلیل محەممەدی، پێشتر بەهۆی چالاکییە مەدەنی و کرێکاریەکانیەوە دەستبەسەر کراوە و سزای بەسەردا سەپێنراوە.

ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بازاڕیان و کاسبکاران لە شارەکانی کوردستان وەکو سنە، سەقز، کامێران، دیواندەرە و مەریوان، لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان چالاکییەکانی ڕۆژانەی خۆیان ڕاگرت و دەستیان بە مانگرتن کرد.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ هێمن ئیبراهیم حەمزە، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی گرتووخانە کرا

ج ژانویه 24 , 2025
“هێمن ئیبراهیم حەمزە”، هاوڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی زیندانیەکەی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی بۆکان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێمن ئیبراهیم حەمزە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێمن ئیبراهیم حەمزە بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی بۆکان گواسترایەوە. هێمن ئیبراهیم حەمزە، […]

You May Like