دیاکۆ خزری، مامی شاهۆ خزری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دیاکۆ خزری، لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە، مامی شاهۆ خزری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا لە شاری مەهاباد ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
شاهۆ خزری، تەمەن ٢١ ساڵ لە پێنجی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە درێژەی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا لە شاری مەهاباد بە گوللە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.