شنۆ؛ بەندکردنی چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

جبرائیل ئەحمەدپوور، مەنسور نیکزاد، ئیدریس پەرویزی و ئاسۆ محەممەدی، چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەممە ١٧ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ لە گوندی “خانلەر” لە نزیک شنۆ، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مەنسوور نیکزاد و ئیدریس پەرویزی و لە گەڕەکی “تاجین ئاباد”ی شاری شنۆ هێرشیان کردە سەر ماڵی ئاسۆ محەممەدی و هەوڵی دەستگیر کردنی ئەم سێ هاوڵاتیەیان دا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ئەو هاووڵاتییانەیان دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، جبرائیل ئەحمەدپووری تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی “گردکاشان”ی سەر بە شاری شنۆ دەستگیرکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەو هاووڵاتیانە نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ تۆمەتبارکرانی سێ لە بەندکراوانی بزووتنەوەی ژینا بە تۆمەتی «فساد فی‌الارض»

د ژانویه 8 , 2024
سێ کەس لە گیراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان بە تۆمەتی “فەساد لەسەر زەوی” «فساد فی‌الارض» لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕژێمەوە تاوانبارکران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ڕەئوف شێخ مەعروفی”، “محەمەد فەرەجی” و “کامڕان سوڵتانی”، سێ لە بەندکراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان، پاش ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر، لەلایەن سیستمی قەزایی ڕژێمەوە […]

You May Like