«قانع خاتری» چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە دووی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «قانع خاتری» چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازادکراوە.
«قانع خاتری»، ڕۆژی سێشەممە شازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردبوو.
«قانع خاتری» هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت و پاش چەندین کاتژمێر لە لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.
شایانی باسە، ناوبراو پێشتریش بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز و چالاکییە ژینگەپارێزییەکان دەستبەسەر و سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.