بانە؛ ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی حەوت تاش و گیانلەدەستدانی سێ شاخەوان

ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی حەوت تاش لە شاری بانە بووە هۆی گیرخواردنی شەش شاخەوان لە ژێر بەفردا و بەهۆیەوە سێ شاخەوان گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی شاخی هەفت تاش، سەربە میحوەری بانە بۆ گوندی بیاندەرە، بووە هۆی ونبوونی شەش شاخەوان. لە ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و ڕزگارکردندا، سێ شاخەوان ڕزگارکراو و سێ شاخەوانی دیکەش گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاگەیاندنی جێگری ئۆپەراسیۆنی ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی مانگی سوور، ئەم ڕووداوە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لە ٣٣ کیلۆمەتری میحوەری بانە بۆ مەریوان ڕوویداوە.
پاش چەندین کاتژمێر گەڕان لەگەڵ هەوڵەکانی خەڵکی ناوچەکە، سێ شاخەوان بە ناوەکانی «شەهرام عەلایی، بەختیار فەتاحی و خالق محەممەدنەژاد» بە زیندوویی لەژێر بەفردا هێنرانە دەرەوە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کران و سێ شاخەوانی دیکەش، بە ناوەکانی «کەریم ئیبن عەباس، نیشتیمان دانشمەند و شەهلا ڕەحمانی» گیانیان لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تەواوکراو؛ گیان لەدەستدانی شەش شاخەوان بەهۆی ڕەنووی بەفرەوە لە بەرزاییەکانی حەفت تاش لە شاری بانە

ش مارس 1 , 2025
«عومەر عەبدوڵڵایی، ڕووناک دانشمەند، کاروان ئەحمەدپوور، خالق محەممەدنەژاد، شەهلا ڕەحمانی و یاسا سادقی» شەش شاخەوانی خەڵکی شاری بانە بەهۆی ڕەنووی بەفر و گیرخواردنیان لە بەفردا لە بەرزاییەکانی حەفت تاش لە شاری بانە گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی دەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی شاخی حەفت تاش، سەربە […]

You May Like