سەردەشت؛ دەستبەسەرکرانی مامۆستایەک لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە

«ئارەزو جەلیل‌زادە»، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری ورمێ گواسترایەوە.

بەپێی راپۆرتی کولبەرنیوز، رۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «ئارەزو جەلیل‌زادە»، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەتییەکانی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە ئەمنیەتییەکان بەبێ پیشاندانی بڕیارێکی دادوەری ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم راپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادی پەروین ئەدوایی بەدانانی بارمتە

چ مارس 5 , 2025
«پەروین ئەدوایی»، هاوڵاتی شاری مەریوان، بەدانانی بارمتە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە ئازاد کرا. بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پەروین ئەدوایی هاوڵاتی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە ئازاد کراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە رۆژی بیست و نۆی ڕێبەندانی ئەمساڵ، دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە […]

You May Like